سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی جەژنی چارشەمبا سۆر لە ئێزدییەکان دەکات

سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی

K24 - هەولێر:

سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی پەیامێکی پرۆزبایی ئاراستە دەکات و هیوا دەخوازێت ئێزدییەکان هەموو بۆنە و جەژن و خۆشییەكانیان لە كەشێكی ئارام و پڕ لە ئاسوودەیی بەڕێ بكەن و كۆتایی بەو ئێش و ئازارانە بێت كە لە رابردوودا بەهۆی زوڵمی تیرۆریستان و ئاوارەیی و دەربەدەریدا بینیویانە.

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، "بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزدی (چارشەمبا سۆر)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی ئێزدی دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم".

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزدی (چارشەمبا سۆر)

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزدی (چارشەمبا سۆر)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی ئێزدی دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.

هیوادارم هەموو بۆنە و جەژن و خۆشییەكانیان لە كەشێكی ئارام و پڕ لە ئاسوودەیی بەڕێ بكەن و كۆتایی بەو ئێش و ئازارانە بێت كە لە رابردوودا بەهۆی زوڵمی تیرۆریستان و ئاوارەیی و دەربەدەریدا بینیویانە.

بمێنن لە خێر و خۆشیدا

مسعود بارزانی
18ـی نیسانی 2023