ڕۆناڵدۆ کۆشکە "سه‌رسوڕهینه‌ر"ـه‌كه‌ی لە مەدرید به كرێ ده‌دات
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانی یانەی نەسری سعوودی، یەکێک لە کۆشکەکانی لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا به كرێ ده‌دات كه به یه‌كێك له كۆشكه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كان داده‌نرێت.
گۆڤاری ئیسپانی "هۆلا" ڕایگەیاندووە ئه‌و كۆشكه‌ی كریستیانۆ بایی زیاتر له 5 ملیۆن یۆرۆیه و ده‌یه‌وێت بۆ هه‌ر مانگێك به بڕی 10 هەزار یۆرۆ به كرێی بدات.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای ئه‌وه‌ی له 2009 مانچێسته‌ر یونایتدی جێهێشت و په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد راسته‌وخۆ ئه‌و كۆشكه‌ی كڕی، ئه‌و ئه‌ستێره پۆرتوگالییه كاتێك لە پایتەختی ئیسپانیا بوو له‌و كۆشكه ژیابوو تاوەکو ساڵی 2018 كاتێك ڕووی لە یۆڤێنتۆس کرد.
کۆشکەکە بە ڕووبەری 450 مەتر چوارگۆشە دەکەوێتە ناوچەی لاڤینکا له شوێنێكی به‌رزی مەدریدی پایتەخت كه لەلایەن تەلارسازێکی بەناوبانگ خواکین تۆرێسەوە دیزاین کراوە.
کۆشکی "لۆکس" پێکهاتووە لە 7 ژوور و 9 گه‌رماو و دوو مەلەوانگە و هۆڵێکی وەرزشی کە کریستیانۆ بۆ ئەنجامدانی ڕاهێنانەکانی له ماڵەوە بەکاری دەهێنا.
کۆشکەکە هۆڵێكی وەرزشی گه‌وره‌ی تێدایە به ته‌واوه‌تی پێداویستی و كه‌ره‌سته و ئامێره وه‌رزشییه‌كان، ئه‌و هۆڵه وه‌رزشییه كارئاسانی بۆ كریس كرد بۆ ئه‌وه‌ی له ریال مه‌درید 4 خه‌ڵاتی تۆپی زێرین بباته‌وه. له نێو کۆشکەکەدا مۆبیلیات هەیە کە تایبەتە بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی گرانبه‌ها.
لە دەوروبەری کۆشکەکەدا پارچە زەوییەکی گەورە هەیە کە یاریگای تۆپی پێ و مەلەوانگەیەکی لە تەنیشته و شوێنێکی پشوودان لەگەڵ شوێنێكی تایبه‌ت بۆ خۆدانه‌به‌رخۆ. بەگوێرەی ئەو گۆڤارە ئیسپانییە، له ته‌واوی دەرگای ژوورەکانی ئه‌و كۆشكه پیتی یه‌كه‌می ناوی ئەستێرە پورتوگالییەکەی لەسەر چاپکراوە. ڕۆژنامەی "خۆر"ـی بەریتانیا نووسیویه‌تی: مرۆڤ دەتوانێت به چوونه ژووره‌وه‌ی بۆ نێو ئه‌و كۆشكه چێژ له ئامڕاز و كه‌لوپه‌له سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی كریستیانۆ وه‌ربگرێت.
جۆرجینا ڕۆدریگێز، هاوژینی کریستیانۆ له چاوپێكه‌وتنێكی میدیاییدا پێشتر گوتوویه‌تی: یه‌كه‌مجار كه چووه‌ته نێو ئه‌و كۆشكه ون بووه.
له‌مباره‌یه‌وه جۆرجینا ده‌ڵێت: یەکەمجار کە چوومه نێو ماڵی کریستیانۆ، ون بووم، ویستم بچمە چێشتخانە بۆ ئەوەی ئاو بخۆمەوە، نەمدەزانی بەرەو کوێ دەڕۆم و چۆن بگه‌ڕێمه‌وه، هەندێکجار نیو کاتژمێری پێدەچوو تا دەگەیشتمە ژووری میوان، چونکە ڕێگای گەڕانەوەم نەدەزانی، چونکە کۆشکەکە زۆر گەورە بوو.
ئەم کۆشکە بە یەکێک لە خانووبەرە زەبەلاحەکان دادەنرێت کە هی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە، ئه‌ستێره پۆرتوگالییه‌كه خاوەنی کۆشکێكی دیكه‌شه لە شاری مادێرا، کۆشکێکی دیکەشی لە شاری تۆرینۆ هه‌یه كه ئه‌وكاته‌ی له وه‌رزی 2018 ـ 2020 یاریی بۆ یوڤێنتۆس كردووه کڕیویەتی، سێیەم كۆشكی دیكه‌ی گه‌وره دۆن له به‌ریتانیا كڕیویه‌تی، چوارەم كۆشكی لە شاری ماربێلا لە ئیسپانیا، ئێستاش كریستیانۆ خه‌ریكی دروستکردنی کۆشکێکی دیكه‌یه لە کوینتا دا مارینا له ناوچه‌ی ڕیڤێرا پورتوگالی.