ڤۆگ: کچە دیزاینەرێکی کورد لەرێگەی فاشیۆنەوە جوانی کەلەپوورەکەی دەپارێزێت

بەشێك لە دیزاینەکانی لارا دزەیی
بەشێك لە دیزاینەکانی لارا دزەیی

K24 - هەولێر:

(vogue arabia) چاپی عەرەبی گۆڤاری ڤۆگی ئەمەریکی بواری فاشیۆن بڵاویکردەوە، لارا دزەیی، کچی هونەرمەند هۆمەر دزەیی کە کاری دیزاینی جلوبەرگ دەکات، لەرێگەی دیزاینەکانیەوە جوانی کەلەپووری کوردی دەپارێزێت.

گۆڤاری ڤۆگی ئەمەریکی لە باسی کارەکانی ئەو دیزاینەرە کوردە، نووسیویەتی: لارا بۆ کارەکانی لە هەموو ئەو شتانەی لە چواردەورین، ئیلهام وەردەگرێت.

گۆڤارەکە ئاماژەی بە دووەم کۆلێکشنی کارەکانی لارا دزەیی داوە و دەڵێت: وێنەگرتنی دیزاینێکی لە چیای سەفین، جوانی دیمەنی ناوازەی نیشتیمانەکەی پێشانی جیهان دەدات.

ڤۆگ، گۆڤارێکی مانگانەی ئەمەریکییە کە گرنگی بە فاشیۆن، شێوازی ژیان، کولتوور و چەندین بابەتی دیکە دەدات و، بە یەکێک لە کۆنترین گۆڤارەکانی بواری فاشیۆن دادەنرێت کە یەکەم بڵاوکراوەی بۆ 1892 دەگەڕێتەوە.