لە دەڤەری بارزان هاووڵاتییەک لە شاخ کەوتە خوارەوە
K24 - هەولێر:
لە دەڤەری بارزان هاووڵاتییەک لە شاخ کەوتە خوارەوە و بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24ـیش تەندروستیی جێگیرە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـی نیسانی 2023، هاووڵاتییەکی گوندی "سۆسێ" بە ناوی "ئەیاد عبداللە حاجی" لە سنووری دەڤەری بارزان لە شاخ کەوتە خوارەوە و برینداربوو.
راستەوخۆ دوای رووداوەکە بەشی فڕۆکەوانی هەولێر، بە هێلیکۆپتەر بریندارەکەیان گەیاندە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، تەندروستیی ئەو هاووڵاتییە جێگیرە.