ورده‌كاری گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا
دەنگۆی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا رۆژ لە دوای رۆژ گەرمتر و بەهێزتر دەبێت، به‌تایبه‌تی دوای لێدوانی خاڤێر تێباس سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگا، بەرپرسان و هاندەرانی بلاوگرانا هێندەی دیکە گەشبینن بە گەڕانەوەی ئەستێرەی مێژوویی یانەکەیان.
یاسای دارایی خاوێن یەکێکە لە به‌ربه‌سته‌كانی کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بۆ گەڕاندنەوەی مێسی، لەبەر ئەوەی مێسی داوای مووچەیەکی زۆر دەکات، ئەمەش بە پێچەوانەی یاسای دارایی خاوێنی لالیگایه و رێگە بە یانەکان نادرێت بە ئارەزووی خۆیان مووچە بۆ یاریزانەکان دیاری بکەن.
خەریکە ئەو بەربەستەی بەردەوام بارسێلۆنا هەڵدەگیرێت، تێباس سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگا کە خۆی یەکێکە لەو کەسانەی زۆر بە توندی پشتگیری یاسای دارایی خاوێن دەکات، بەڵام لە دوایین لێدوانی‌دا هیوای خواستووە مێسی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ریزەکانی بارسێلۆنا، هەر ئەمە وایکردووە بەرپرسانی بارسا زۆر بەهێزتر لە رابردوو بیر لە گەڕاندنەوەی لیۆ بکەن.
سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا پێیانوایە تێباس بەهیچ شێوەیەک ئامادەنییە بەهۆی ناوبانگی مێسی دەستکاری یاساکانی دارایی خاوێن بکات، بەڵام لە هەمان کاتدا پێیوایە بارسا دەتوانێت زەمینە بۆ گەڕانەوەی مێسی دابین بکات بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی جیاواز.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، كۆی گشتی دوایین داهات و مووچه‌ی مێسی له بارسێلۆنا كه له وه‌رزی 2020 ـ2021 وه‌ریگرتووه گه‌یشتووه‌ته 100 ملیۆن یۆرۆ، ئێستا بارسێلۆنا ده‌توانێت به چاره‌كێكی ئه‌م پاره‌یه كه 25 ملیۆن یۆرۆیه مێسی رازی بكات سه‌رله‌نوێ بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت به گرێبه‌ستێك تا هاوینی 2025 ساڵانه 13 ملیۆن یۆرۆ بداته مێسی كه هه‌مان مووچه‌ی لیڤاندۆڤسكییه له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا.