سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: بە ئومێدی ئەوەی ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و پەرەپێدانی ئاشتەوایی و تەبایی

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس وکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان.

لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هاتووە، "بە ئومێدی ئەوەی ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خۆشی و خۆشگوزەرانی و پەرەپێدانی ئاشتەوایی و تەبایی لە نێوان گشت پێکهاتەکانی گەلی کوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە جیهان".

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ، بەتایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس وکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. هیوادارم لە خۆشی و شادی و کەشێکی ئارامدا ڕۆژانی جەژن بەسەر ببەن.

بە ئومێدی ئەوەی ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خۆشی و خۆشگوزەرانی و پەرەپێدانی ئاشتەوایی و تەبایی لە نێوان گشت پێکهاتەکانی گەلی کوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە جیهان.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

20-4-2023