کەشناسی باری کەشوهەوای 48 کاتژمێری راگەیاند

K24 – هەولێر

کەشناسی رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی رۆژی راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان لە هەندێک کات و شوێن باران دەبارێت و لە هەندێک ناوچەش تاوەباران دەبێ و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو  دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک باران لە ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵات، لە ناوچە شاخاوییەکان دابارین زیاتر دەبێت هەندێک کات تاوە باران و هەورە تریشقە دەبێت.

کەشناسی راشیگەیاندووە، پلەی گەرما بە نزیکەی ( 1 تـــا 3 ) نزمتر دەبێت لە تۆمارەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی شەممە ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  27 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 25 پلەى سیلیزى

دهۆک: 23 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 30 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 25 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  25 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  33 پلەى سیلیزى