خامنەیی لێبوردنی بۆ هەزار و 760 بەندکراو دەرکرد
K24 – هەولێر
عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، بەبۆنەی جەژنی رەمەزان لێبوردن و سووککردنی سزای بۆ هەزار و 760 بەندکراو دەرکرد.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی میزان-ی سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، لەسەر پێشنیازی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، غولام حوسێن موحسینی ئیژەیی و پەسەندکردنی رێبەری ئێران، پێداچوونەوە بە سزای هەزار و 760 سزادراو کراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە بووە و ئەو سزادراوانە دەگرێتەوە کە لە دادگاکانی شۆڕش، دادگا گشتییەکان و دامەزراوە دادوەرییەکانی هێزە چەکدارهکان سزادراون.
سەرچاوەکە زانیاری بڵاونەکراوەتەوە کە چەند لە سزادراوەکان لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوە و چەندیان سزاکانیان سووک کراوە.