منداڵێک لە ئاوی سەرچاوەی زەڵم دەخنکێت
K24 – هەڵەبجە:
منداڵێکی تەمەن 12 ساڵی بە رەچەڵەک عەرەبی دانیشتووی پارێزگای سلێمانی دەکەوێتە ناو ئاوی سەرچاوەی زەڵم، لە کاتی گەیاندنی بە نەخۆشخانەدا گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ(21ــی نیسان/ ئێپڕێڵی2023) بە پێی زانیاریەکانی پەیامنێری کوردستان24 ، منداڵێکی تەمەن 12 ساڵی دانیشتووی پارێزگای سلێمانی دوای ئەوەی بۆ گەشت دێنە هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا، دەکەوێتە ناو ئاوی سەرچاوەی زەڵم پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شەهید عەلی شیعە لە خورماڵ گیان لەدەستدەدات و تەرمەکەی بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادی هەڵەبجە بۆ ئەوەی توێکاری بۆبکرێت.
هەوەها پەیامنێری کوردستان24 راشیگەیاند، سەرچاوەی زەڵم بەهۆی ئەو شەپۆڵە بارانەی ماوەی رابردوو ئاوەکەی زۆر زیادیکردووە، بە خووڕی ئاوەکە و لێڵی ئاوەکە وادەکات ئەگەر کەسێک بکەوێتە ناو سەرچاوەکە بە ئەستەم رزگاریبێت.
پەیامنێری کوردستان24، ئاماژەی بەوەشکرد، داوا دەکرێت ئەو گەشتیارانەی سەردانی هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا دەکەن لە رۆژانی جەژن، هۆشیارببنەوە و نزیکی ئەو جێگایانە نەبنەوە کە ئاوەکەی بەخووڕە.