بالۆتێلی نا‌ئومێد كرا
راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هێرشبه‌ره ئیتاڵیاییه‌كه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه كه جانتاكه‌ی بپێچێته‌وه و له لیڤه‌رپوول بڕوات.
یۆرگن كلوپ، راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به بالۆتێلی وتووه كه لیڤه‌رپوول جێبهێڵێت.
كلۆپ ده‌شڵێت: هه‌ست ده‌كه‌م باڵۆتێلی له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لیڤه‌رپوول گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه و وه‌ك گه‌نجێكی باش دێته به‌رچاوم، به‌س له ئێستادا پێویسته له لیڤه‌رپوول بڕوات.
كلۆپ گوتیشی: ئێمه ئه‌م باڵۆتێلییه‌ی ئێستامان ناوێت، ده‌مانه‌وێت وه‌ك پێشت پێكانه‌كه‌ی لێ بێته‌وه، بۆیه هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ باڵۆتێلی ده‌خوازم كه به ئاستێكی باش له داهاتوو بۆ یانه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه.
باڵۆتێلی، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی، ئینته‌ر میلان، ئه‌ی سی میلان و مانچێسته‌ر سیتی كردووه، له 2014 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه كرد، ته‌نیا 16 یاریشی ئه‌نجامداوه، وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌ی میلان كرد و ئه‌م هاوینه بۆ لیڤه‌رپوول گه‌ڕاوه‌ته‌وه.