عه‌ممار حه‌كیم: رێگە بە هیچ لایەنێک نادەین عێراق بگەڕێنێتەوە بۆ گۆڕەپانی تایفەگەری

عەمار حەکیم
عەمار حەکیم

K24 - هەولێر:

سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی رایده‌گه‌یه‌نێـت، عێراق بە دیالۆگ و سیاسەتی کراوەیی گەڕاوەتەوە سەر رێچكه‌ی خۆی و كار بۆ پاراستنی دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی به‌دیهاتوو دەکات.

عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی لە تویتێکدا گوتی: رێگە بە هیچ لایەنێک نادەین عێراق بگەڕێنێتەوە بۆ گۆڕەپانی تایفەگەری و دووبەرەکی و توندڕەوی و دووبەرەکی و هەڵوێستێکی پتەومان دەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ئەجێندا ئاشکرایە.

سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی ئاشكرایكردووه‌، ئەم گەشبینییە دەستەجەمعییە لە ئەنجامی ئەو رێگا و پێشکەوتن و سەرکەوتنانەدا هاتووە کە گەلی عێراق لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا قوربانی بۆ داوه‌.

عەممار حه‌كیم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئەمڕۆ عێراق بە هێزی لۆژیکەوە دەگەڕێتەوە، نەک لۆژیکی هێز، چەکی دیالۆگ نەک چەکی لەناوبردن و سیاسەتی کرانەوە نەک سیاسەتی گۆشەگیری و داخستن، بۆیە دەبینین لە کۆنفرانسە ناوچەییەکان لە بەغدا و پێشوازیکردن لە شاندە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان رۆڵی بنیاتنەر و ئەرێنی عێراق به‌رز ده‌نرخێنن.