کەشناسی باری کەشوهەوای 48 کاتژمێری راگەیاند
K24 – هەولێر:
کەشناسی رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی رۆژی راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان لە هەندێک ناوچە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ کشانەوەى تۆز و خۆڵ و زیاد بوونى مەودای بینین لە کاتەکانى نیوەڕۆ وە لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم.
کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو:
خێراى با / 10 – 15 کم/س
ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا
مەوداى بینین / 8 - 9 کم لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم (6-9) کم دەبێت
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور بێت لەگەڵ بارینى کەمێک نمە باران و هەورە بروسکە لە ناوچەى جیا جیا بە تایبەت ناوچەکانى باشور و سلێمانى و هەڵەبجە.
کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو:
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو بە (1-2) پلە لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بێجگە لە پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە کە پلەکانى گەرما کەمێک دادەبەزێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
خێراى با / 10 – 15 کم/س دەبێت لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و گەرمیان هەندێ جار دەگاتە 25کم/س.
ئاراستەی با / باشورى خۆرئاوا
مەوداى بینین / 8 - 9 کم .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 26
سلێمانی : 23
دهۆک : 25
کەرکوک : 29
هەڵەبجە : 24
زاخۆ : 26
سۆران :22
گەرمیان : 31
بەشى پێشبینى کەش و هەوا 2023/04/22