گه‌شتی ئاسمانی نێوان عێراق و ئه‌رمینیا ده‌ست پێ ده‌كات
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرایكردووه، گه‌شتی ئاسمانی راسته‌وخۆی نێوان عێراق و ئه‌رمینیا ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه، بە هەوڵی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە یەریڤان، یەکەم گەشتی هێڵی ئاسمانی ئەرمینیا یەریڤان-بەغدا-یەریڤان ده‌ست پێ ده‌كات.
سه‌حاف راشیگه‌یاندووه، گەشتەکە راستەوخۆیە و بەبێ ترانزێت هەفتەی دوو گەشت له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا ئه‌نجام ده‌درێت.