دوو ئهستێره له بۆندزلیگا و پرێمهرلیگهوه روودهكهنه بارسێلۆنا و ریال مهدرید
ریال مەدرید 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئهستێرهیهكی بۆندولیگا ئاماده كردووه، بارسێلۆناش لهگهڵ هێرشبهرێكی پرێمهرلیگ گهیشتووهته رێككهوت.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە ریال مەدرید ئامانجیەتی لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان بێلینگهام بگوازێتەوە ریزەکانی بەڵام ئامادە نییە زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ بەم یاریزانە بدات.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە ریال مەدرید دەیەوێت شوێنگرەوەیەک بۆ لوکا مۆدریچ بدۆزێتەوە و کە ئەم یاریزانە رەنگە تەنیا وەرزێکی دیکە لەگەڵ شاهانەکان بەردەوام بێت، کارگێری ریال مەدرید پێیوایە بێلینگهامی 19 ساڵان باشترین بژاردەیە بۆ ئەوەی پێکهاتەکەیانی پێ بەهێز بکەن، هەرچەندە ئەرکیان ئاسان نییە چونکە مانچێستەر سیتیش هەوڵی گواستنەوەی بێلینگهام دهدات.
بارسێلۆنا لەگەڵ فێرمینیۆ رێککەوت
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە رۆبێرتۆ فێرمینۆ بڕیاریداوە لە لیڤەرپوول جیا ببێتەوە و لە کۆتایی ئەم وەرزە قەڵای ئانفێڵد جێدەهێڵێت، بە تایبەت چونکە ئەم یاریزانە بەڕازیلیە پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی لەدەست داوە.
سەرچاوەکە ئاشکراشی کردووە فێرمینیۆ لە کۆتایی ئەم وەرزە دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی بە سەربەستی روو لە بارسێلۆنا دەکات و لە وەرزی داهاتوو یاریی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە دەکات.
فێرمینیۆ لەوەتەی 2015 پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کردووە و لەگەڵ ئەم یانەیە ناسناوەکانی چامپیۆنزلیگ و پرێمەرلیگ و جامی فا و کاراباو و جامی جیهانی یانەکانی بردووەتەوە و 109 گۆڵی تۆمار کردووە.