عێراق هاووڵاتییانی له سوودان دهگهڕێنێتهوه
K24 - هەولێر:
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدهگهیهنێت، هەماهەنگی لەگەڵ ژمارەیەک لە وڵاتان هەیە، بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی لە سوودان.
ئهحمهد سهحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە هەماهەنگییان لەگەڵ ژمارەیەک لە وڵاتانی دۆست بۆ بە گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی لە سوودان هەیە.
دوێنێ هەینی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بە زووترین كات وەڵامی رەوەندی عێراقی لە سوودان دەدەنەوە کە داوایان کردبووە بگەڕێندرێنەوە وڵاتەکە.
لە 15ـی نیسانەوە شەڕ و پێكدادان لە نێوان سوپای سوودان و هێزەكانی پشتیوانی خێرا لە خەرتوومی پایتەخت و چەند ناوچەیەکی دیکە سەریهەڵداوە.