كه‌نه‌دا پێشمه‌رگه پڕ چه‌ك ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا"هارجیت ساجان" ڕایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی چه‌كی سوك به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی له دژی چه‌كدارانی داعش به‌كاری بهێنن، به‌ڵام هیچ كات و واده‌یه‌كی ده‌ستنیشانكراوی بۆ ڕاده‌ستكردنی ئه‌و چه‌كانه به پێشمه‌رگه و جۆری چه‌كه‌كان ڕانه‌گه‌یاند، به‌ڵام گووتی ئه‌و چه‌كانه له مه‌یدانی شه‌ڕدا بۆ پێشمه‌رگه پێویستن.
وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا، كه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له "كوه‌یت" قسه‌ی كردووه" باسی له پلانی وڵاته‌كه‌ی بۆ پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه، و گوتوویه‌تی" حكومه‌تی كه‌ندا پلانی بۆ پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌یه، و دواكه‌وتنی ناردنی چه‌كه‌كان په‌یوه‌ندی به بوونی كێشه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی نییه، ته‌نها په‌یوه‌سته به چه‌ند ڕێوشوێنێكی پێویست له "ئۆتاوا.
"هارجیت ساجان" ئه‌وه‌شی گوتووه، ئه‌وان له په‌یوه‌ندی به‌و بابه‌ته هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن كه كێشه دروست نه‌بێت، و له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام دان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی زووتر چه‌كه‌كان ڕاده‌ست بكرێت.
ڕۆژی سێ شه‌ممه وه‌زیری به‌رگری كه‌ندا گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه،و پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاریكردنی زیاتری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دووپاتكردبووه.
كه‌ندا له ڕێگه‌ی ڕاوێژكاری سه‌ربازی هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات و یه‌كیكه له وڵاته كاریگه‌ره‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش.
وه‌زیری به‌رگری كه‌ندا، ڕۆژی چوار شه‌ممه چووه كوه‌یت.