ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی داعش داوای هاوكاری له روسیا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست رایگه‌یاند جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشنیاری هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی له شه‌ری دژی داعش له سوریا پێشكه‌شی به‌رپرسانی روسیا ده‌كات.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نییه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی و هاوبه‌شكردنی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی له‌گه‌ل روسیا هه‌یه بۆ شه‌ر دژی داعش و قاعیده، كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كه‌مپه‌كانی راهێنان و رێگاكانی خستنه‌ڕوو له سوریا ده‌كاته‌وه.
پێشنیاری ئه‌مریكا بۆ روسیا له‌كاتی سه‌ردانی جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ مۆسكۆ پێشكه‌ش ده‌كرێت.
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند كێری پرسی چۆنییه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ل داعش و قاعیده له سوریا و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی و رێگه‌دان به گه‌یشتنی یارمه‌تی مرۆیی و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی روسیا تاوتوێ ده‌كات.