تانکی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە کەلار تەقیەوە و کەسێک گیانی لەدەستدا

K24 -هەولێر:

تانکی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە ناوچەی پیشەسازی کەلار تەقیەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دووانی دیکەش بریندارن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، تەقینەوەی تانکی بارهەڵگرەکە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (24ـی نیسان) لە ناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار روویداوە.

ئاماژە بەوەشدرا، بەهۆی تەقینەوەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دووانی دیکەش بریندارن.

بە گوتەی شایەتحاڵێک کە قسەی بۆ کوردستان24 کرد، تەقینەوەکە بەهۆی لەحیمکردنی بارهەڵگرێکەوە روویداوە و ئەو کەسەی لەحیمەکەی کردووە، گیانی لەدەستداوە.

دوو بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون، کە یەکێکیان رەوشی تەندروستی ناجێگیرە.