جۆزێپ بۆریێل: یەکێتی ئەوروپا ئامادە نیە سزا بەسەر رووسیادا بسەپێنێت

وێنە، جۆزێپ بۆریێل
وێنە، جۆزێپ بۆریێل

K24- هەولێر

نوێنەری کاروباری سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی ئەوروپا، وەزارەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئامادەنین پاکێجی نوێی سزاکان بەسەر روسیادا بسەپێنن.

جۆزێپ بۆریێل، نوێنەری کاروباری سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی ئەوروپا، لە کۆبوونەوەی وەزارەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە لەکسمبۆرگ دا گوتی:  یەکێتی ئەوروپا لە ئێستا بارودۆخی گونجاو نییە، بۆ رێککەوتن لەسەر سەپاندنی سزای نوێ بەسەر رووسیادا و بەردەوام دەبین لە گفتوگۆکان.

بۆرێل جەختی لەوە کردەوە، یەکێتی ئەوروپا هێشتا ئامادە نییە بۆ سەپاندنی یازدەهەمین پاکێجی سزاکانی سەر رووسیا و نازانرێت کە ئایا "رۆساتۆم" دەخرێتە ناو لیستی ئەو سزایانەوە یاخود نا.

کۆمپانیای روساتۆم، کۆمپانیایەکی وزەی ئەتۆمیە سەر بە حکومەتی رووسیایە، بارەگاکەی لە مۆسکۆیە، تایبەتە بە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی.