ئیتاڵیا.. هه‌ر گه‌شتیارێك له‌سه‌رخۆ وێنه له كه‌ناراوی سێنكوی بگرێت سزا ده‌درێت
K24 - هەولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو‌خۆی شارۆچكه‌ی پۆرتۆڤینۆی ئیتاڵیا، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی سێنكوی تیری به‌ناوبانگ، رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌گوێره‌ی یاسایه‌كی تازه‌وه، هه‌ر گه‌شتیارێك وێنه و سێڵفی له‌سه‌رخۆ له كه‌ناراوی سێنكوی بگرێت، به بڕی 275 یۆرۆ سزا ده‌درێت.
به گوێره‌ی زانیاری میدیا ئیتاڵییه‌كان، رێگه به گه‌شتیاران نادرێت له‌و ناوچه‌یه‌دا زۆر بمێننه‌وه، كه به ناوچه‌ی هێڵی سوور ناسراوه.
به‌هۆی دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی و خنكانی هاتووچۆ، ده‌سه‌ڵاتدارانی شارۆچكه‌ی پۆرتۆڤینۆی ئیتاڵیا ئه‌و یاسا نوێیه‌یان بۆ وه‌رزی پشووه‌كان ده‌ركرد و به درێژایی هاوینی ئه‌مساڵیش ئه‌و یاسایه له به‌یانییه‌وه تا كاتژمێر 6ـی ئێواره كاری پێده‌كریت.