سه‌ربڕه‌كه‌ی داعش له سێداره درا
K24 – هه‌ولێر:
داعش سه‌ربڕه‌كه‌ی خۆی له حه‌ویجه له سێداره ده‌دات، پاش ئه‌وه‌ی ویستوویه‌تی له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ڕابكا‌ت و قه‌زای حه‌ویجه به جێبهێڵیت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به میدیا ناوخۆییه‌كانی عێراقی ڕاگه‌یاندووه، پاش ئه‌وه‌ی "عومه‌ر خه‌ڵه‌ف" ناسراو به "ئه‌بو حه‌فسه" كه جه‌لاد و سه‌بڕی ڕێكخراوی داعش بووه له حه‌ویجه و چه‌ندین دیل و نه‌یاری داعشی سه‌ربڕیووه، ویستوویه‌تی ڕابكا‌ت و قه‌زای "حه‌ویجه" ی سه‌ر به پارێزگای "كه‌ركوك" به‌جێبهێڵێت، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له سێداره دراوه.
سه‌رچاوه‌كه ته‌نها ئه‌وه‌نده زانیاری له‌لا بووه و هیچ وورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی له باره‌ی چۆنیه‌تی له سێداره‌دانی سه‌ربڕه‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه، كه ئایا سه‌ریان بڕیوه، یان به شێوازێكی دیكه كوشتوویانه.
به هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و ئاماده‌كاری كۆنترۆڵكردنی قه‌زای حه‌ویجه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانه‌وه، به شێك له دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه ده‌یانه‌وێت له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش هه‌ڵبێن، و ترس و دڵه ڕاوكێش له ناو چه‌كدار و لایه‌نگرانی ڕێكخراوه‌كه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
داعش له حوزه‌یرانی ساڵی 2014 وه قه‌زای حه‌ویجه‌ی له باشوری ڕۆژئاوای پارێزگای كه‌ركوك، داگیر كردووه و چه‌ندین كرده‌وه‌ی كوشتن و سه‌ربڕینی له‌و قه‌زایه‌دا ئه‌نجامداوه.