عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود: ئه‌مه‌ریكا پشتیوانییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه
K24 - هەولێر:
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ریكا پشتیوانییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، ئه‌مڕۆ عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، له‌گه‌ڵ ئێرڤن هیكس كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان، كۆبووه‌ته‌وه و تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر پشتیوانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، له‌باره‌ی دیداره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری بۆسه‌ر ره‌وت و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا بۆ رووخانی سه‌دام حوسێن و هه‌روه‌ها له كاتی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش، هاوكاری عێراقییه‌كان و گه‌لی كوردستان بووه، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاوكاری هه‌رێمی كوردستانیشه بۆ رێكخستنه‌وه و چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان گوتی: "له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان كۆبووینه‌وه، ئه‌وان دووپاتیانكرده‌وه، سه‌ره‌ڕای تێبینییه‌كان، پشتیوانی له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، كاروباره‌كانی فراوانه، له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا تاووتوێی ئه‌م كارانه‌مان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تێكی بچووك به كه‌سوكاری شه‌هیدان و جینۆسایدكراوان بكه‌ین.