ئێران ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ سعوودییە راگەیاند

ئاڵای سعوودیە و ئێران
ئاڵای سعوودیە و ئێران

K24 - هەولێر:

رەزا فاتمی ئەمین، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی و کانزاکانی ئێران،  ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان وڵاتەکەی و سعوودییەی راگەیاند.

رەزا فاتمی ئەمین لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئێران، "ئیرنا" رایگەیاندووە، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان تاران و ریاز دوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات دێت.

ناوبراو راشیگەیاند، دوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان تاران و ریاز، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی و کانزاکانی ئێران دەستیکرد بە ئامادەکاریی بۆ پرۆسەی هەناردەکردنی کاڵا بۆ سعوودیە.

لە مانگی ئازاری رابردوودا، بە نێوەندگیری چین سعوودیە و ئێران بۆ یەکەمجار لە دوای حەوت ساڵدا ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوانیان راگەیاند.