خواست لەسەر گیا بەهارییەکان زیاد دەکات
K24 - هەولێر
گژوگیای به‌هاره وه‌ك رێواس، كه‌نگر، لوشه، كوارگ و جۆره‌كانی دیكه له بازاڕه‌كان خواستی زۆری له‌سه‌ره، كوردستان24 لەگەڵ ژمارەیەک لەو کەسانەی گیا بەهارییەکان لە چیا کۆدەکەنەوە لە كوێستانێكی باڵه‌كایه‌تی و ره‌نج و ماندوبوونی ئه‌وان له په‌یداكردنی ئه‌م به‌رهه‌مانه تا ساغكردنه‌وه‌ی له بازاڕی سۆران ده‌خاته‌ڕوو.
ئەو کەسانەی گیا بەهارییەکان لە کوێستانەکان دەهێننە بازاڕ، بەرەبەیانیان به‌ڕیده‌كه‌ون بۆ نێو سرووشت، زۆر لە شوێنەکان بەهۆی ته‌ڕیه‌تی و خلیسكی گژوگیا و هه‌ڵدێر مه‌ترسین.
لە هەندێک ناوچە بەو کەسانەی گیژوگیا بەهارییەکان دەهێنن دەگوترێت "كه‌وشه‌ن" یان ئەوانیش ناڵێن دەچین گیا بەهارییەکان دەهێنین، بەڵکو دەڵێن دەچینە کەوش.
نیعمه‌ت محەممەد، یەکێکە لە كه‌وشه‌نەکانی باڵەکایەتی و دەڵێت: "بەیانیان لەگەڵ بانگی مەلا هەڵدەستین، دوای نوێژ و نانخواردن دێینە کوێستانەکانی گوندەژۆر، گەڵاڵە و ئاڵانە یان شێخ ناسر، دوو تا سێ کەس پێکەوە دەچین، کەنگر و رێواس و لوش هەر گیایەکی بەهاریمان دەستکەوێت دەیهێنین و رۆژانە هەندێک جار بایی 20 تا 40 هەزار دینار دەفرۆشین".
هه‌ڵكه‌ندنی گژوگیا له ره‌گه‌وه بووەته دیارده و دڵگرانی دانیشتوانی ده‌ڤه‌ره‌كه، لێ ئه‌مان لێزانن و زیان به رووه‌كه‌كان ناگه‌یەنن، چونكه ساڵانه سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانی ئه‌وانه.
پشتیوان گویزانی، هاووڵاتییەکی سنووری قەزای چۆمانە دەڵێ: "شەش ساڵە من بەهاران دێمە رێواس و گیا بەهارییەکان، ژیانمان لەسەر ئەم کارەیە، ئێمە خەڵکی ناوچەکەین و لە کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکان زۆر بە وردی مامەڵە دەکەین، بۆ ئەوەی زیان بە ئایندەی کوێستان و رووەکەکان نەگەیەنین، چونکە هەندێک کەس بە پیشک لە رەگەوە گیا هەڵدەکەنن، بەڵام ئێمە ئەم کارە ناکەین".