"په‌یوه‌ندی نێوان كریستیانۆ و جۆرجینا به‌ره‌و جیابوونه‌وه ده‌چێت"
میدیاکانی پورتوگالی و ئیسپانیا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئاشكرایان كردووه نێوانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و جۆرجینا ڕۆدریگێز به‌ره‌و خراپی رۆیشتووه، باس له ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌یان ده‌كرێت.
پسپۆڕێكی ده‌روونی پۆررتوگالی بەناوی (کوینتۆن ئاریس) له چاوپێکەوتنێکدا له باره‌ی (شه‌وی ئه‌ستێره‌كان) شیکارییەکانی وردی بۆ ڕەفتاری ئەو دوو هاوسەرە كردووه و پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كریستیانۆ و جۆرجینا له‌یه‌كتر جیاببنه‌وه.
ئاریسی ده‌روونناس له ئه‌نجامی شیكارییه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "ڕەفتاری ئەم دواییەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات کە ژیانی تایبەتی ئه‌و ئه‌ستێره پۆرتوگالییه تا له دۆلۆریس ئاڤێرۆی دایكی دوور بێت به ساتێكی ناخۆش تێپه‌ڕ ده‌بێت.
دانیال ناسیمینتۆی رۆژنامه‌نووسی پۆرتۆگالیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دڵخۆش نییە و جۆرجیناش ڕۆژەکانی لە ناوەندێکی بازرگانی لە ڕیاز بەسەر دەبات، ئه‌مه‌ش كریستیانۆی توڕه‌كردووه، له ئێستادا جۆرجینا پێیوایه له‌ڕووی ناوبانگی له ئاستی كریستیانۆ رۆناڵدۆ دایه، ئه‌م بیركردنه‌وه‌ی خانمه به ره‌سه‌ن ئارجێنتینایه ئه‌ستێره پۆرتوگالییه‌كه‌ی بێزار كردووه.
لیۆ كاهیر پێشكه‌شكارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی پۆرتوگالییه ده‌ڵێت: "چەند مانگێکە دەڵێم، پەیوەندیی نێوان كریستیانۆ و جۆرجینا سەقامگیر نییە و پڕیه‌تی له نائارامی و ڕەنگە جیاببنەوە، بۆیه چاوه‌ڕێی هیچ ئاهەنگی هاوسەرگیری له نێوان ئه‌م دووانه‌دا مه‌كه‌ن."
كریستیانۆ رۆناڵدۆی 38 ساڵ، لە 2017 چاوی بە جۆرجینای تەمەن 29 ساڵ کەوت، دواتر په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری له نێوانیاندا دروست بوو، ئێستا خاوەنی دوو منداڵن، جگه له‌مه‌ش كریستیانۆ پێش جۆرجینا 3 منداڵی دیكه‌ی هه‌بوو.
به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی میدیایه‌كانی پۆرتوگالی و ئیسپانیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جۆرجینا دایکی دوو منداڵەکەی ڕۆناڵدۆیە، لە ئەگەری جیابوونەوەی قەرەبوویەکی زۆر وەردەگرێت، باس له‌وه ده‌كرێت جۆرجینا زیاتر لە 35%ـی سامانی ڕۆناڵدۆ وەردەگرێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه سامانی ڕۆناڵدۆ زیاتر لە یەک ملیار دۆلاره، ره‌نگه جۆرجینا نزیکەی 350 ملیۆن دۆلار بەدەست بهێنێت ئەگەر لە "دۆن" جیابێتەوە.
جۆرجینا و كریستیانۆ سەرەڕای پەیوەندییە درێژخایەنەکانیان هێشتا به فه‌رمی هاوسەرگیریان نەکردووە. به‌ڵام ئەو جۆرجینا لە فیلمە دیکۆمێنتارییەکەی به‌ناوی "من جۆرجینا"، کە لەسەر پلاتفۆرمی "نێتفلیکس" نمایشکرا، دەڵێت: من و کریستیانۆ به رووح و خه‌یاڵ هاوسەرگیریمان کردووە، دڵنیام خودا دەمانپارێزێت و پێکەوەمان دەهێڵێتەوە. هەرچەندە ڕۆژێک دێت زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ین و خه‌ونه‌كانمان ده‌بێته راستی، به‌ڵام ژیانی ئێستام ده‌رفه‌تێكه و به‌رز ده‌ینرخێنم و سووپاسی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م كه پێی بەخشیووم."
ڕۆناڵدۆ و جۆرجینا لە سەرەتای پەیوەندییەکەیانەوە لە چەندین شار پێکەوە ژیاون، بۆیە لە مەدریدەوە ڕوویان لە تۆرین و پاشان مانچێستەر کردووە، ئێستاش ئەو دووانە لە ڕیازی پایتەختی سعودیە دەژین، دوای ئەوەی ئەستێرە پورتوگالییەکە ڕووی لە یانەی نەسر کردووە، به گوێره‌ی میدیاییه‌كان كریستیانۆ هه‌ست ده‌كات، جۆرجینا وه‌كو پێویست گرینگی پێ نادات و ژیانی رابردووی له‌بیركردووه و خۆی به هاوتای ئه‌ستێره پۆرتوگالییه‌كه ده‌بینێت.