بوكهڵهیهك له شێوهی داون بهرههم دههێنرێت
K24 – هەولێر
کۆمپانیای "ماتیل"ـی تایبەت بە دروستکردنی بوکەڵەی "باربی"، بۆ یەکەمینجار بوكهڵهیهكی له جۆری داونی بهرههمهێنا.
بوکەڵەکە بە بەشداری کۆمەڵگەی پزیشکی و پسپۆڕانی کۆمەڵەی نیشتیمانی نەخۆشی داون پەرەیپێدراوە، بە گوێرەی کۆمپانیاکە، دەرکەوتنی بوکەڵەی داون سیندرۆم، یارمەتی ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان دەدات، بۆ دۆزینەوەی یارییەک کە لەوان دەچێت و نوێنەرایەتییان بکات.
هەر بوکەڵەیەکی "باربی" گۆرەویەکی لەبەردایە، کە هێمای 3 کۆپی کرۆمۆسۆمی 21ـە.
هەروەها گەشەپێدەرانی بوکەڵەی باربی بەردەوام خێزانی بوکەڵەکانیان فراونتردەکەن، بۆ زیادکردنی جۆری نوێ، بۆ نموونە باربییەکیان هەیە لەگەڵ ڤیتیلیگۆ ( تێکچوونی رەنگکردن، کە بریتیە لە نەمانی رەنگی میلانین لە هەندێک شوێنی پێستدا) بێ موو و قژن.
بوکەڵەی جۆری داون، بەشێکە لە کۆمەڵەی "فاشنیستە" کە لە ساڵی 2022 خراوەتە بازاڕەوە، جیا لهوهش كۆمپانیاكه بوکەڵەکە جۆری خاوهن پێداویستی تایبەتیشی هەیە.