بارسێلۆنا ئه‌ستێره‌یه‌كی دەکاتە قوربانی بۆ گەڕاندنەوەی مێسی
به گوێره‌ی میدیایه‌كانی ئیسپانیا، بارسێلۆنا هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی ده‌ستپێكردووه، له‌م پێناوه‌یشدا ده‌یه‌وێت ئه‌ستێره‌یه‌كی بكاته قوربانی بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی دارایی رابگرێت و مێسی بگه‌ڕێنێته‌وه.
مێسی هاوینی 2021 بارسێلۆنای جێهێشت و بە خۆڕایی پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کرد و گرێبەسته‌كه‌شی لە کۆتایی ئه‌م وەرزه له‌گه‌ڵ پاریس کۆتایی دێت.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "میترۆ"ـی بەریتانیا و "ئاس"ـی ئیسپانیا، بارسێلۆنا ئامادەیە یاریزانە بەڕازیلییەکەی ڕافینیا بفرۆشێت، چونكه تاكه رێگایه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی یه‌كلایی بكاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌نجوومه‌نی لالیگا بارسێلۆنای ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی بەرچاو پارە و مووچەی یاریزانه‌كانی کەم بکاتەوە یان نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆ لە فرۆشتنی یاریزانان لەم هاوینەدا کۆبکاتەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت یاریزانی نوێ بگوازێتەوە.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، رافینیا جێگەی سەرنجی یانەکانی ئارسێناڵ، نیوکاسڵ و تۆتنهامی ئینگلیزییە و ئەگەر بارسا ئۆفه‌رێكی 55 ملیۆن پاوەندی پێبگات ئاماده‌یه ئه‌و یاریزانه بفرۆشێت.
بارسێلۆنا لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا رافینیای لە یانەی لیدز یونایتدەوە بە بەهای 55 ملیۆن یۆرۆ گواسته‌وه، ئه‌م یاریزانە بەڕازیلییە تا ئێستا لەم وەرزەدا لە 42 یاریدا 9 گۆڵی تۆمارکردووە و 10 ئەسیستیشی کردووە.
به گوێره‌ی میدیایه‌كان ڕافینیا له بارسێلۆنا هه‌ست به‌بێ بایه‌خی خۆی ده‌كات و پێیوایه بارسا وه‌كو پێویست نرخی نازانێت، پێشبینی ده‌كرێت بارسێلۆنا ئه‌و یاریزانه بفرۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی مێسی بگه‌ڕێنێته‌وه.