رووسیا داوایهكی باڵیۆزخانهی ئهمهریكا له مۆسكۆ رەتكردهوه
K24 – هەولێر:
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لهمیانهی راگهیهندراوێكدا ئاماژه بهوه دهكات، داواکارییەکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا له مۆسكۆ بۆ سەردانیکردنی ئیڤان گێرشکۆڤیچ، پەیامنێره دەستگیركراوی رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە 11ـی ئایاردا، رەتکردووەتەوە.
ئهمڕۆ پێنجشەممە (27ــی نیسان / ئێپرێلی 2023)، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا له مۆسكۆ ئاگادارکراوەتەوە، کە داواکارییەکەی بۆ سەردانی ئیڤان گێرشکۆڤیچ، رۆژنامەنووسی ئەمەریکی، کە بە تۆمەتی سیخوڕیكردن دەستگیرکرابوو، رەتکرایەوە.
پێشتریش مۆسکۆ رەخنەکانی رۆژئاوای لەبارەی دەستگیرکردنی ئیڤان گێرشکۆڤیچ رەتکردەوە.
دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی سەرۆکایەتی رووسیا لهمبارهیهوه رایگەیاندبوو، ئەو رۆژنامەنووسە ئەمەریکییە لە کاتی ئەنجامدانی چالاکیی سیخوڕیدا گیراوە.