لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان: پێنج وه‌زاره‌ت له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا پشكی شێریان بۆ دیاریكراوه‌

K24 - هەولێر:

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، پێنج وه‌زاره‌ت له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا پشكی شێریان بۆ دیاریكراوه‌.

جه‌مال كۆچه‌ر له‌ لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاندووه‌، ئەو وەزارەتە گرنگانەی عێراق رووبەڕووی کێشەی وەک تەکنەلۆژیا، پیشەسازی، کشتوکاڵ و ئاو دەبێتەوە هەموویان یەکسانن بە کەمتر لە پشکی یەک وەزارەت لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و بەشێک لە وەزارەتە خزمەتگوزارییه‌كان.

كۆچه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، وەزارەته‌كانی ناوخۆ 10 ترلیۆن دینار، بەرگری 9.7 ترلیۆن، نەوت 23 ترلیۆن، کارەبا 17.7 ترلیۆن، تەندروستی 10 ترلیۆن دیناریان بۆ دیاریكراوه‌.

ئاماژە بەوە دەکات، چوار گرنگترین وەزارەت هەن کە پشكی كه‌میان بۆ دیاریكراوه‌، وەک وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا 3.1 ترلیۆن دیناره‌، ئەوەی عێراق داوای دەکات لە پێویستی چالاککردنی تەکنەلۆژیا و وەزارەتی پیشەسازی، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کە پێشبینی دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا رووبەڕووی کێشەی گەورە ببێتەوە.