کەشناسی: باران دەبارێت

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی باران لە هەندێک کات و شوێن هەندێکجار هەوری تریشقەشی لەگەڵدایە.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە، پلەی گەرما نزم دەبێت بە (1-2) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆماری دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی یەکشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 26

سلێمانی: 25

دهۆک: 24

کەرکوک: 29

هەڵەبجە: 25

زاخۆ: 24

سۆران: 24

گەرمیان: 34