ماتیۆس مۆراویسکی: سنوورەکانمان لەگەڵ رووسیا توندتردەکەین
K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ شەممە (29ــی نیسان/ ئێپرێلی 2023)، ماتیۆس مۆراویسکی، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا رایگەیاند، وارشۆ بە چەکە هاوچەرخ و مۆدێرنەکانی، پاراستنی سنوورەکان لەگەڵ ناوچەی کالینینگرادی رووسیا بەهێزتر دەکات.
سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا راشیگەیاند، چەکی هاوچەرخ و مۆدێرن دەبێتە هۆی پاراستنی ئاسایشی دانیشتووان.
بە گوتەی مۆراویسکی، بەربەستی فیزیکی و ئەلیکترۆنی بەدرێژایی سنوورەکان لەگەڵ رووسیا دادەنرێت.
گوتیشی: "پاسەوانی سەر سنوور و سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی دیکە بەهێزتر دەکەین".
پێشتریش سوپای پۆڵەندا سیاجێکی بە سێ ریز تەلی دڕکاوی دروستکردبوو، کە بەرزییەکەی 2.5 مەتر و پانییەکەی سێ مەتر بوو لەسەر سنووری وڵاتی رووسیا، هەروەها بەربەستێکی ئەلیکترۆنی لەسەر سنووری پۆڵەندا و رووسیا دروستدەکات کە درێژییەکەی نزیکەی 200 کیلۆمەتر دەبێت .
بڕیارە تا 30ــی ئەیللول تەواوببێت، بە تێچووی 373 ملیۆن پۆڵۆن (89 ملیۆن دۆلار)، بەپێی پڕۆژەکە دوو هەزار جەمسەر و سێ هەزار کامێرای ڤیدیۆیی و 700کیلۆمەتر کێبڵ دادەنرێت.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.