ئه‌ندامێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا: بەدواداچوون بۆ کێشەکانی بەردەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەین

هالی ستیڤنس ئەندامی کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا
هالی ستیڤنس ئەندامی کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا

K24 - ئەمەریکا:

ئه‌ندامێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، بەدواداچوونی زیاتر بۆ کێشەکانی بەردەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەن.

هالی ستیڤنس ئەندامی کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەدواداچوونی زیاتر بۆ کێشەکانی بەردەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەن. ده‌ڵێت: "پێویستە ئەم کێشانە چارەسەربکرێن، بۆ ئەوەی رووبەڕووی قەیرانی ئابووری زیاتر نەبنەوە".

هالی ستیڤنس هه‌روه‌ها گوتی: "من زۆر نیگەرانم بە وەستاندنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەم ئێوارەیە قسەی زیاترمان لەباره‌یه‌وه‌ کرد، پلانمان وایە لەگەڵ هاوپیشەکانم لە کۆنگرێس بەدواداچوونی زیاتر بکەین، بۆ ئەوەی قەیرانی ئابووری زیاتر دروست نەبێت".

رۆژی (4ـی نیسانی 2023) رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان واژووکرا.

بەپێی رێککەوتنەکەش، نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت و داهاتەکەی لە هەژمارێکی بانکی تایبەتدا هەڵدەگیرێت کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.