جەبار یاوەر: داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کۆتایی نەهاتووە

جەبار یاوەر ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە
جەبار یاوەر ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە

K24 – هەولێر:

ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە، رایدەگەیەنێت، لەدوای هاتنەوەی سوپای عێراق بۆ ئەو ناوچانەی کە پێشمەرگە کۆنترۆڵی کردبوو، جموجۆڵی داعش لەو ناوچانەدا زیادیکردووە. دەشڵێت: "داعش لە ناوچە کوردستانییەکان کۆتایی نەهاتووە".

جەبار یاوەر ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە، بە کوردستان24ــی رایگەیاند، ئەو ناوچانەی کە هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لێ نەماوە و لەژێر دەستی سوپای عێراقن، بەردەوام داعش کردەی تیرۆرستی لێ ئەنجامدەدات و دەستی لێ ناپارێزێت.

دەشڵێت: "هێزەکانی حکومەتی عێراق نەیانتوانیوە بە جوانی ئەو ناوچانە بپارێزن، بۆیە کردەوەی تیرۆرستی تێدا زۆرە".

ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە، راشیگەیاند، بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانەدا هۆکارن بۆ زیادبوونی چالاکیەکانی داعش.

جەبار یاوەر، باسی لەوەشکرد، داوا لە سوپای عێراق و هاوپەیمانان کراوە، کە  هێزی پێشمەرگە بگەرێنەوە، بە هەماهەنگی ئەو ناوچانە بپارێزن.

روونیکردەوە، داوامان لە سوپای عێراق و هاوپەیمانان کردووە، کە پێشمەرگە بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە.