زیلێنسکی: سوپای ئۆکرانیا چاوەڕێی رۆژانی سەخت دەکات

K24 - هەولێر

سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی چاوەڕێی رۆژانی سەخت دەکات، کاتی زیاتر بۆ ئەنجامدانی دژەهێرش نەماوە و دەست پێدەکەن.

ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی تیلیگرام دەڵێت "کاتی زیاتر بۆ ئەنجامدانی دژەهێرش نەماوە و دەست پێدەکەین، تەنانەت ئەگەر وڵاتانی رۆژئاوا چەکی پێویستمان بۆ دابین نەکەن، هەرلەبەر ئەوەش رۆژانێکی سەخت چاوەڕێی سوپای ئۆکرانیا دەکات و سەربازی زیاتر لەدەستدەدەین".

ئەمە لە لاتێکدایە دەنگۆی ئەنجامدانی هێرشی پێچەوانە لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە دژی رووسیا بڵابووەتەوە، لەم بارەیەوە دیمیتری پیسکۆڤ گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا باسی لەوەکردووە، بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەن و هەڵسەنگاندنیان بۆ هەموو شتێک کردووە.