لە رۆژی جیهانى كرێكاران لە سلێمانى كورته فيلمێك نمایش دەکرێت
K24 – هەولێر
بڕیارە سبەی لە رۆژی جیهانی کرێکاران کورتە فیلمێک بەناوی (هەموومان كرێكارین) لە سلێمانی نمایش بکرێت.
ئەو کورتە فیلمە لە سیناریۆ و دەرهێنانی رێبوار محەممەد و كامێرای قانع هۆلان-ـە، 20 ئەکتەر و کۆمەڵێک کرێکار بەشداریان لە فیلمەکەدا کردووە و كارى وێنەگرتنى لەناو شارى سلێمانى بۆ ئەنجام دراوە.
رێبوار محەممەد بە کوردستان24ی گوت: "ماوەی فیلمە 30 خولە كە ناوەڕۆكى فيلمەکە باس له ماف و پە راوێزخستنی چینی كرێكاران و نەبوونی ژێرخانی ئابووری و زۆر كردنی كاتی كاركردنی كرێكاران و ساڵانە چەندین كرێكار لەكاتی كاركرنی لە باڵەخانەكان دەکەونە خوارەوە گیان لەدەست دەدەن. بێ ئەوەی هیچ قەرەبووی ماڵ و منداڵیان بكرێتەوە".
گوتیشی: "لەو کورەتە فیلەمەدا دەمانەوێت پەیامی ئەوە بگەیەنین کە بەردەوام خوێندكار و قوتابی واز له خوێندن دەهێنن و کرێکاری دەکەن یان لە پاڵ خوێندن کرێکاری دەکەن".