دادگایه‌كی عێراق بانگهێشتی تۆنی بلێر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
دادگای ئه‌سكه‌نده‌ریه له پاریزگای بابل بانگهێشتی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا ده‌كات بۆ به‌رده‌م دادوه‌ر.
ژماره‌یه‌ك دانیشتوانی قه‌زای ئه‌سكه‌ندریه سكاڵایان دژی تۆنی بلێر تۆمار كردووه، پاش ئه‌وه‌ی كه راپۆرتی چیلكۆت سه‌باره‌ت به شه‌ری عێراق له ساڵی 2003 بڵاو كرایه‌وه.
پارێزه‌ر‌ی دانیشتوانی ئه‌سكه‌ندریه له سكاڵانامه‌كه‌یدا داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مادی و مه‌عنه‌وی هاوڵاتیانی عێراقی كردووه، كه به‌هۆی شه‌ڕی عێراق له ساڵی 2003 تووشی زیان بوونه.
پارێزه‌ر حازم نه‌عمه‌ت داوای 900 تریلیۆن دیناری عێراقی و به‌ئه‌ستۆگرتنی ته‌واوی خه‌رجییه‌كانی رسومات و خه‌رجییه‌كانی پرۆسه‌ی دادگایكردن كردووه.