چوار بەنداوی نوێ لە هەرێمی کوردستان توانای گلدانەوەی 28.6 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان هەیە

.
.

K24 - هەولێر:

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لە ساڵی (2022 - 2023) بۆ یەکەمجار چوار بەنداوی نوێ تەواو بوون، بە تێكڕا توانای گلدانەوەی 28.6 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان هەیە.

بێگەر تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر لە ساڵی (2022 - 2023) بۆ یەکەمجار (چوار) بەنداو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان تەواوبوون.

ئاماژەی بەوەشدا، بۆ ئەمساڵ سوود وەرگیراوە لە گلدانەوەی سەرچاوەکانی ئاو، وەک هەنگاوێکی ستراتیژی گرنگیدان و بەرەو باشترکردنی ژێرخانی بەرێوەبردن و زیادکردنی خەزانی ئاو و بوژانەوەی سێکتەری کشتوکاڵ و ئاودێری لە هەرێمی کوردستان.

چوار بەنداوە نوێیەکەی هەرێمی کوردستان پێکهاتوون لەمانە:

1- بەنداوی دێوانە لە سلێمانی، توانای هەڵگرتنی 19 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە

2- بەنداوی تورەجاڕ لە گەرمیان، توانای هەڵگرتنی 1.7 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

3- بەنداوی خنس لە دهۆک، توانای هەڵگرتنی 6.7 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

4- بەنداوی چەمرگە لە هەولێر، توانای هەڵگرتنی 1.2 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.