بۆچى ئه‌مريكا هێز ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
نووسه‌رى گۆڤارى زه ناشناڵ ئنترستى ئه‌مريكايى دانييه‌ڵ ديڤس له وتارێكدا پرسيارى ئه‌وه‌ى وروژاندووه، بۆچى ئه‌مريكا هێزى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كات..
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا ئاشتۆن كارته‌ر دووشه‌ممه‌ى رابردوو رايگه‌ياند، باراك ئۆباما ره‌زامه‌ندى داوه 560 سه‌رباز ره‌وانه‌ى عێراق بكرێن.
دواى سێ رۆژ له‌و راگه‌ياندنه، جۆزێف ڤوتێل فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌يى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، پێويسته هێزى زياتر ره‌وانه‌ى عێراق بكرێت بۆ شه‌ڕى داعش.
به گوێره‌ى لێدوانى وه‌زيرى به‌رگرى، ناردنى ئه‌و هێزانه بۆ به‌شداريكردنه له رزگاركردنى موسڵ.
نووسه‌رى وتاره‌كه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر پرسه‌كه ته‌نيا يارمه‌تيدانى سوپاى عێراق بێت له رووى ته‌كتيكييه‌وه ئه‌وا هه‌ژارى روانگه‌ى ئه‌مريكا بۆ چاره‌سه‌رى قه‌يرانه‌كان ده‌رده‌خات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌و هه‌نگاوه ده‌ريده‌خات ئه‌مريكا روانگه‌يه‌كى ستراتيژى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش نييه.
ئه‌وه‌شى نووسيوه: ناردنى هێزى زياتر ئاماژه‌يه بۆ سازشى به‌رده‌وامى كۆنگرێس و راكردنه له به‌رپرسيارێتيى ده‌ستوورى خۆى.
به راى نووسه‌ر، هه‌رچه‌نده له رووى ته‌كتيكييه‌وه راسته هێزه عێراقييه‌كان له سوپاى ئه‌مريكا به‌هره‌مه‌ند ده‌بن، به‌ڵام روانگه‌ى ستراتيژى ئه‌مريكا ده‌بێت له‌به‌رچاو بگيرێت.
دانييه‌ڵ ديڤس پێى وايه، ئه‌وه‌ى بۆ ئه‌مريكا گرنگه ره‌هه‌نده ستراتيژييه‌كانى ئه‌و هه‌نگاوه‌يه نه‌ك توانا ته‌كتيكييه‌كان، به تايبه‌تى كاتێك ده‌بينين داعش به توندى به‌رگرى له پايته‌خته‌كه‌ى ده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: نه‌مانى داعش له موسڵ ماناى كۆتايهاتنى ئه‌و رێكخراوه ناگه‌يه‌نێت به‌ڵكو مه‌ترسييه‌كانى زياتر ده‌بن.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، كاتێك داعش شوێنێكى نه‌بێت به‌رگرى لێبكات و تێيدا حوكمڕانى بكات به جيهاندا چه‌كداره‌كانى بڵاو ده‌كاته‌وه و به‌وه‌ش هاوشێوه‌ى قاعيده مه‌ترسييه‌كانى زۆرتر ده‌بن.
نووسه‌ر سه‌رنجى بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه پێويسته ئه‌مريكا ستراتيژێكى ديارى هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له ئاستى جيهاندا به‌ره‌نگارى مه‌ترسييه‌كانى داعش ببێته‌وه و ته‌نيا پشت به سه‌ركه‌وتنه تاكتيكييه‌كانى له عێراق نه‌به‌ستێت.
دانييه‌ڵ ديڤس سه‌رنجى بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه هێرشه‌كانى داعش له پاريس، ئه‌سته‌مبوڵ، به‌غدا، ئورلاندۆ و ناوچه‌كانى ديكه ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه، كه مه‌ترسييه‌كانى زياتر ده‌بن ئه‌گه‌ر چه‌كداره‌كانى به جيهاندا بڵاو ببنه‌وه و بيانه‌وێت كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى ئه‌نجام بده‌ن.