حكومه‌تی هه‌رێم هێرشی تیرۆریستی فه‌ره‌نسا شه‌رمه‌زار ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هێرشی تیرۆریستی شاری نیس له فه‌ره‌نسا شه‌رمه‌زار دكه‌ت و پشتگیری خۆیشی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ فه‌ره‌نسا و خه‌ڵكه‌كه‌ی راده‌گه‌ینێت و داوای پاراستنی جیهان و مرۆڤایه‌تى له مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و تیرۆرستان ده‌كات، كه پێویستی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
ده‌قی به‌یاننامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
زۆر به توندى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ئیدانه ده‌كه‌ین كه بۆ جارى چه‌نده‌م دره‌نگانێكى شه‌وى ڕابردوو ژماره‌یه‌كى زۆرى هاووڵاتیانى سڤیلى فه‌ڕه‌نسى له شارى نیسى باشوورى ئه‌و وڵاته كرده ئامانج كاتێك له یادى ڕۆژى نیشتمانیى فه‌ڕه‌نسادا كۆببوونه‌وه و ده‌یان قوربانى لێكه‌وته‌وه. هاوخه‌مى و هاوسۆزیى خه‌ڵك و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كه‌سوكار و گه‌ل و سه‌ركردایه‌تیى فه‌ڕه‌نسا ده‌ره‌بڕین و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانیانین.
ئه‌م هێرشه تیرۆرستییه جارێكى دیكه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌به‌رده‌م ته‌حه‌دى و ئه‌ركێكى گه‌وره‌دایه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و نه‌هێشتن و بنه‌بڕكردنى تیرۆر كه هه‌ر كات و له هه‌ر شوێنێك بۆ بلوێت، ده‌ستى ڕه‌شى خۆى ده‌وه‌شێنێت. چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه له فه‌ڕه‌نسا و وڵاتانى جیهان، جارێكى دیكه ئه‌و ڕاستییه دووپات ده‌كاته‌وه كه ده‌بێ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى و هاوڵه‌كانى خۆى چڕتر بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت زووتر به‌سه‌ر تیرۆردا سه‌ركه‌وێت و جیهان و مرۆڤایه‌تى له مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و تیرۆرستان بپارێزێت.
دووباره پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكار و گه‌ل و سه‌ركردایه‌تیى فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌ین و هاوسۆز و هاوخه‌م و پشتوانیانین.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
15.7.2016