قۆناغه‌كانی جینۆسایدكردنی كوردانی فه‌یلی
K24 - هەولێر:
جینۆسایدی فەیلییەکان لە 4ی نیسانی ساڵی 1980 ده‌ستپێكرد و تاوەکو 1990 به‌رده‌وام بوو، لەو ماوەیەدا 400 بازرگانی کوردانی فەیلی دەستگیرکران و هەموو ماڵ و مۆڵکی گوازراوه و نەگوازراویان دەستینان بەسەرداگیرا. هەروەها بە بڕیاری مەجلسی قیادە سەورەی بەعسییەکان، کوردانی فەیلی تاوانباركران به فارسبیوون و به زۆره‌ملێ بۆ ئێران و باشووری عێراق راگواستران.
لەساڵی 1924ـه‌وه و له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقەوە یاسای رەگەزنامەی ئه‌و وڵاته گه‌لی عێراقیی له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین، نه‌ته‌وه و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئێرانیی دابه‌شكرد.
ئه‌مه‌ش بوو به ده‌رده‌سه‌ری بۆ کوردی فه‌یلی و هەر لە سه‌رده‌می پاشایه‌تییه‌وه تا کۆماری و دواتر رووخانی رژێمی بەعس، بۆ ھەمیشە کەوتنه بەر ھێرشی دەسەڵاتدارانی عێراق و بەھەموو شێوەیەک رووبەڕووی راگواستنی بەزۆرەملێ، کۆمەڵکوژی و پاکتاوی رەگەزی بوونەتەوە، له‌هه‌مووشی كاره‌ساتبارتر، جینۆساید کردنیان بوو لە ساڵی 1980.
جینۆسایدی فەیلییەکان لە 4ی نیسانی ساڵی 1980 ده‌ستپێكرد و تا 1990 به‌رده‌وام بوو و بۆ ره‌وایه‌تیدان به دڕندایه‌تییه‌كانی، بڕیاره‌كانی مه‌جلسی قیاده‌ی سه‌وره‌ی ده‌ركرد و له رێگه‌ی چەندین فه‌رمان و نووسراوه‌وه تاوان و پێشێلكارییه‌كانی جێبه‌جێكرد، له‌وانه‌ش:
- ده‌ستگیركردنی 400 بازرگانی كوردی فه‌یلی، كه جومگه سه‌ره‌كییه ئابوورییه‌كانی عێراقییان به‌ده‌سته‌وه‌بوو.
- فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەموو ماڵ و موڵکی گوازراوه و نەگوازراویان بۆ ده‌ركرا.
- تاوانباركردنیان به فارسبوون و راگواستنیان به زۆره‌ملێ بۆ ئێران و باشووری عێراق.
- بە بڕیارەکانی 180 و 666 لە ساڵی 1980 مافی ھاووڵاتیبوونیان لێسەندرایەوە و رووبه‌ڕووی پاكتاوی ره‌گه‌زی كرانه‌وه.
- ئه‌نجامدانی ھێرشی دڕندانە و زەوتکردنی ئافرەت و کوشتنی پیاو و منداڵەکانیان، کە لە مێژوودا هاوشێوه‌ی نه‌بوو.
- بڕیاری ژماره 474 بۆ جیابوونه‌وه‌ی ناچاریی پیاوانی عێراقی له هاوسه‌ره فه‌یلییه‌كانیان خرایه جێبه‌جێكردن.
- لەسێدارەدان و کۆمەڵکوژكردن و گەنجانی تەمەن 18-28 وەک هێزی بەرهەمهێن و بێسەروشوێنکران.
به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌جێنداكه‌ی بۆ سڕینه‌وه‌ی كوردی فه‌یلی، رژێمی به‌عس، له رێگه‌ی مه‌جلسی قیاده‌ی سه‌وره‌وه، ژماره‌یه‌ك بڕیاری دڕندانه‌ی له دژی ئه‌و پێكهاته ره‌سه‌نه‌ی عێراق ده‌ركرد، له‌وانه‌ش:
- بڕیاری ژماره 916ی ساڵی 1980 تایبه‌ت به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی کوردی فه‌یلی و تاپۆکردنی لەسەر ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌واڵگری گشتی.
- بڕیاری ژماره 180ی ساڵی 1980 تایبه‌ت به سه‌ندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی له كوردی فه‌یلی و ناساندنیان وه‌ك هاووڵاتیی بیانی.
- بڕیاری ژماره 666ی ساڵی 1980 بۆ ده‌ستگیركردن و ده‌ركردنی کوردی فه‌یلی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌یان به تاوانی ئه‌وه‌ی بیانین و وه‌لائیان بۆ گه‌ل، خاك و بنه‌ما سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بەعس نییه.
- بڕیاری ژماره 474ی ساڵی 1981 بۆ ناچاركردنی ئه‌و پیاوه عێراقییانه‌ی هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵ ئافره‌تی فه‌یلی كردووه، له هاوسه‌ره‌كانیان جیا ببنه‌وه.
- ده‌ركردنی هه‌زاران بڕیاری دیكه بۆ سه‌ندنه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه و مافی هاووڵاتیبوون.
بۆ جێبه‌جێكردنی كۆی ئه‌و بڕیارانه‌ش، سەدان لێژنەی هەواڵگریی و سەربازی و ئیداری پێكهێنران.
ده‌ره‌نجامی كۆی ئه‌و بڕیارانه‌ش بریتی بوو له:
- له‌سێداره‌دان و بێسه‌روشوێنكردنی 22 هه‌زار گه‌نج، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 18 بۆ 28 ساڵیدا بوو.
- دەرکردن و راگواستنی 750 هه‌زار هاووڵاتیی كوردی فه‌یلی بەزۆرە ملێ بۆ ئێران، بەشێکی زۆریان ساڵانێکی درێژیان بە هیوای گەڕانەوە لە ئۆردوگاکانی ئێران سەریان نایەوە.
دوای رووخانی رژێم، له ساڵی 2006 یاسای ره‌گه‌زنامه‌ی عێراق بڕیاری ژماره 666ی ساڵی 1980ی پووچه‌ڵكرده‌وه، به‌مه‌ش:
- ژماره‌یه‌ك له كورده فه‌یلییه‌كان توانییان به‌شێك له مافه‌كانیان به‌ده‌ستبهێننه‌وه
- له 21ی كانوونی یه‌كه‌می 2008 كه‌یسی کوردی فه‌یلی ره‌وانه‌ی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق كرا
- له 29ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2010 و دوای ئه‌نجامدانی 44 دانیشتن له باره‌ی كه‌یسه‌كه، دوا بڕیاری دادگا داننان بوو به جینۆسایدی کوردی فه‌یلی.
جینۆسایدکردنی فەیلییەکان بە داتا:
ده‌ستگیركردنی 400 بازرگان
دەستبەسەرداگرتنی سه‌روه‌ت و سامان
به فارس ناساندن
سه‌ندنه‌وه‌ی مافی هاووڵاتی بوون
كوشتنی پیاو و منداڵان
هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هاوسەری
بێسه‌روشوێنكردنی گه‌نجان
بڕیاری ژماره 916ی ساڵی 1980
بڕیاری ژماره 180ی ساڵی 1980
بڕیاری ژماره 666ی ساڵی 1980
بڕیاری ژماره 474ی ساڵی 1981
ده‌ركردنی هه‌زاران بڕیاری دیكه
جینۆسایدكردنی 22 هه‌زار گه‌نج
ده‌ربه‌ده‌ركردنی 750 هه‌زار کەس
2006 به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافه‌كان
2008 دادگای تاوانه‌كان
2010 به‌جینۆساید ناساندن