"مێسی بڕیاری كۆتایی دا"
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامه‌نووسی ناوداری ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه لیۆنێل مێسی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له پاریس سانجێرمان ده‌ڕوات.
لیۆنێل مێسی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت، به گوێره‌ی میدیایه‌كانی فه‌ره‌نسا گه‌شتی ئه‌و یاریزانه بۆ سعوودییه نیگه‌رانی كارگێری پاریسی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه مێسی به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی سه‌ردانی سعوودیه‌ی كردووه.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی سكای سپۆرتس هێمای بۆ ئه‌وه كرده‌وه پاریس بیر له سزادانی لیۆ مێسی ده‌كاته‌وه و ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته مێسی له یاریكردن و مه‌شقه‌كان سڕ بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه هانده‌رانی پاریس داوا ده‌كه‌ن به هیچ شێوه‌یه‌ك سزای مێسی نه‌درێت و له یاریكردن دانه‌بڕێت.
فابریزیۆ رۆمانۆ له تویتێكی دیكه‌یدا نووسیویه‌تی: لیۆنێل مێسی بڕیاری كۆتایی داوه له پاریس سانجێرمان ده‌ڕوات، خۆرخی مێسی باوكی ئه‌و یاریزانه مانگێك پێش ئێستا ئه‌و بڕیاره‌ی كوڕه‌كه‌ی به كارگێری یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه.
به گوێره‌ی میدیایه‌كانی ئیسپانیا، بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ بارسێلۆنا ئاڵۆزه، زه‌حمه‌ته بارسا له‌و قه‌یرانه داراییه بتوانێت لیۆ بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر مێسی له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسا سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت ره‌نگه له نێوان سعوودیه و خولی ئه‌مریكا له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.