عادل باخه‌وان: هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی پابه‌ندییه‌كانی سه‌باره‌ت به نه‌وت به‌رامبه‌ر به عێراق و وڵاتان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جێبه‌جێكردووه
K24 - هەولێر:
عادل باخه‌وان، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی رایگه‌یاند، له ماوه‌ی بیست ساڵی رابردوودا ژینگه‌یه‌كی وه‌ك پێویست له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌رپرسان و توێژه‌ران یان به مانایه‌كی دیكه له‌نێوان هه‌ردوو كێڵگه‌ی سیاسی و كێڵگه‌ی زانستی و ئه‌كادیمی له هه‌رێمی كوردستان له ئارادا نه‌بوو، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و ده‌رفه‌ته فراوان بووه و پرس و بابه‌ته‌كان له‌نێوان هه‌ردوولادا به راشكاوانه تاووتوی ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 3ـی ئایاری 2023) له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه و چه‌ندین پرس و بابه‌تی گرنگ و هه‌ستیاریان تاووتوێ كردووه، به‌تایبه‌ت بابه‌تی رێككه‌وتنی نه‌وتی نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان. له‌و رووه‌وه باسی له‌وه كرد، هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئه‌ركه‌كانی به‌رامبه‌ر به عێراق به‌جێهێناوه و هیچ پاساوێكی بۆ به‌غدا و ته‌نانه‌ت وڵاتان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش نه‌هێشتووه‌ته‌وه تاكو ماف و شایسته‌كانی له عێراقه‌وه بۆ ره‌وانه نه‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق گوتیشی: "ئێستا وڵاتان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش چاودێری ئه‌نجامه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن و بۆیان روون بووه‌ته‌وه كه هه‌رێم پابه‌ندییه‌كانی جێبه‌جێ كردووه". سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌غدا له ئاستی گوتاردا جیددیه، به‌ڵام له ئاستی كرده‌وه‌دا وه‌ك پێویست جیددی نییه.
عادل باخه‌وان روونیكرده‌وه، له ماوه‌ی دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هه‌ستی به ئارامی كردووه و بۆی روونبووه‌ته‌وه، كه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ئه‌وپه‌ڕی بڕوای به ئازادی هه‌یه. گوتیشی: "له‌باره‌ی زۆربه‌ی بابه‌ت و پرسه‌كان به‌تایبه‌تی بابه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان هاوڕا بوونه و به پێویستیان زانیوه بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك خۆی پارێزراو و باوه‌ڕپێكراو بێ، هه‌ڵبژاردن چیتر دوانه‌خرێت و له واده‌ی دیاریكراودا ئه‌نجام بدرێ.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق جه‌ختیكرده‌وه، كه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ته‌واو هۆشیاره له مه‌ترسییه‌كانی دواخستنی هه‌ڵبژاردن، گوتیشی: "هه‌ر هێزێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ربه‌ست دروست بكات، به‌رپرسیاریه‌تی سیاسی، ئه‌خلاقی و دیپلۆماسی و ده‌كه‌وێته سه‌رشان و له ئاستی دروستكردنی مێژوودا نییه".
باخه‌وان باسی له‌وه‌شكرد، كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان كردووه له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، گوتی: "سه‌رۆكوه‌زیران دیدگا و تێزی تایبه‌تی هه‌بوو له‌باره‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه، به‌تایبه‌تی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سعوودییه و ئێران به سه‌رپه‌رشتی چین و كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان".
هه‌روه‌ها سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه گۆڕانكارییه‌كانی ساڵی 2003 له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه به پله‌یه‌ك عێراقی گرته‌وه، له گۆڕانكارییه‌كانی ساڵی 2013 جیاواز بوو، كه چه‌ندین حكومه‌ت له ناوچه‌كه‌دا رووخان و شه‌ڕ و پێكدادان له سووریا و یه‌مه‌ن ماڵوێرانی و كوژرانی ملیۆنی لێكه‌وته‌وه، هه‌روه‌ها رووداو و گۆڕانكارییه‌كانی ساڵی 2023ـیش له گۆڕانكارییه‌كانی 2013 جیاوازن و قۆناغه‌كه به‌ره‌و ئاشتبوونه‌وه‌ی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌چێت، به‌تایبه‌ت له په‌یوه‌ندییه‌كانی سعوودییه و ئێران، سعوودییه و سووریا، توركیا و سووریا، میسر و سووریا.