باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کیێڤ هۆشداری لە هێرشی مووشەکی رووسیا دەدات

دوو پیاو لە کیێڤ لە تەقینەوەیەک رادەکەن، رێکەوت: 10ـی ئۆکتۆبەر
دوو پیاو لە کیێڤ لە تەقینەوەیەک رادەکەن، رێکەوت: 10ـی ئۆکتۆبەر

K24 - هەولێر:

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کیێڤ هۆشداریدایە ئەمەریکییەکانی ئۆکرانیا ئامادەکاری بۆ هێرشی موشەکی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا بکەن و خۆیان بپارێزن.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کیێڤ راگەیەندراوێکی لەپێگەی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا داوا لە ئەمەریکییەکانی ئۆکرانیا دەکات، خۆیان لە چونە ناوچە گرنگەکانی کێیڤ بپارێزن و هەرکاتێک زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا بەپەلە بچنە حەشارگەکان.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کیێڤ داواشدەکات، ئەمەریکییەکان زو بەزو سەردانی پێگەکەیان بکەن بۆ زانیاری ئەمنی زیاتر.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا و پێشبینیش دەکرێت سوپای رووسیا بە مووشەکبارانکردنی شارەکانی ئۆکرانیا وەڵامی ئەو هێرشە بداتەوە.