تەرمی مێرمنداڵێک لەناو بازاڕی زاخۆ دۆزرایەوە
K24 – زاخۆ
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ لەناو بازاڕی زاخۆ دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشکی دادی کرا.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ بە کوردستان24ی راگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/5/2023، تەرمی مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ لەناو بازاڕی زاخۆ دۆزرایەوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کرا و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، تەرمەکە لە تەنیشت چایخانەیەکی زاخۆ دۆزراوەتەوە و پێدەچێت بەهۆی جەڵتە گیانی لەدەستدابێت، چونکە هیچ شوێنەوارێکی لێدان بە جەستەیەوە دیار نییە.
ئەو سەرچاوەیە، ئاژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە پێشینەی لەگەڵ خواردنەوە کحولییەکان هەبووە.