مامۆستایانی ئایینی ئیسلام و ئێزدی جەخت لەبرایەتی و پێکەوەژیان دەکەنەوە

K24 – هەولێر:

مامۆستایانی ئایینی ئیسلام و ئێزدی پێکەوە کۆدەبنەوە و جەخت لەبرایەتی و پێکەوەژیان دەکەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (4ـی ئایاری 2023)، لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی برایەتی و پێکەوەیی، لەنێوان مامۆستایانی ئایینی ئیسلام و مامۆستایانی ئایینی ئێزدی بەڕێوەچوو.

دواتر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشدا ھەردوولا جەختیان لەبرایەتی تەبایی  و پێکەوەیی و پێکەوەژیانی ئایینی کردەوە و رایانگەیاند، کە ھەموو جۆرە وتەیەکی نەشیاو و نادروست رەتدەکەنەوە.

مامۆستایانی ئایینی ئیسلام و ئێزدی جەختیان کردەوە، "کوردستان وڵاتی ھەمووانە، پێکەوەین و پێکەوە دەمێنینەوە مێژوومان ھاوبەشەو ھەموومان خاوەنی ئەم وڵاتەین".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیداندا، ئاماژەیان بەوەشکرد، "ھەموو جۆرە توندوتیژییەک رەتدەکەینەوە کە بیەوێت کەلێن بخاتە ناو مێژووی پڕشانازی ئایینی و پێکەوەیی پێکھاتەکانی کوردستان".