سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە

K24 - هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و پێشکەوتنەکانی پرۆسەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی فيدراڵى و حکومەتی هەرێمى كوردستانیان تاوتوێکرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (4ـی ئایاری 2023)، له به‌غدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق كۆبووەوه.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لەکۆبوونەوەکەدا رەوشی سیاسی و ئابووريی وڵات و گرنگيی یەکخستنی هەوڵەکانی هێزە سیاسیەکان بۆ پشتگیری له حکومەتى فيدراڵى و جێبەجێکردنى كارنامه‌كه‌ى، خرانه به‌ر باس.
هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر کارە لە پێشینەکانی حکومەت له دابینکردنی پێداویستی و داواکاريی هاووڵاتیيان و خزمه‌تگوزارييه‌كان كه دەبێتە هۆکاری سەقامگیری و گەشەپێدانێکی گشتی له وڵات.
هەر لە کۆبوونەکەدا پێشکەوتنەکانی پرۆسەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی عێراقى فيدراڵى و حکومەتی هەرێمى كوردستان خرانەڕوو کە چارەسەرێکی ريشه‌يى بێت و پاڵپشت بێت بۆ کاری هاوبەش بەپێی دەستوور و له‌پێناو بەرژەوەنديی هه‌موو پێكهاته‌كانى وڵات‌دا.