فراكسیۆنی دیموكراتهكان له ئهنجوومهنی پیران: چین بەشێوەیەکی بەردەوام هەوڵدەدات بەپێش ئهمهریكا بکەوێتهوه
K24 - هەولێر:
سەرۆکی فراكسیۆنی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمهریکا دەڵێت، حکومەتی چین بەشێوەیەکی بەردەوام هەوڵدەدات بەپێش ئەمهریکا بکەوێتەوە. ههروهها گوتی: "هیچ هۆکارێک نییە هەردوو پارتە سهرهكییهكهی ئهمهریكا نەتوانن کۆببنەوه و پەیامێکی بەهێز بۆ چین بنێرن".
چەک شومەر سەرۆکی فراكسیۆنی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەدا، دەبێت هەردوو پارتە سەرەکییەکەی ئەمهریکا کۆببنەوە و پەیامێکی بەهێز بۆ چین بنێرن.
شومەر راشیگهیاند، کۆتا دێڕ ئەوەیە، کات لە بەرژوەندی ئێمەدا نییە، رژێمی شی هەموو رۆژێک کار دەکەن بۆ ئەوەی بگەن بە ئەمهریکا و بەپێشی بکەون.
دهشڵێت: "هیچ هۆکارێک نییە هەردوو پارتەکه لە ئەنجوومەنی پیران نەتوانن کۆببنەوە و پەیامێکی بەهێز بۆ حکومەتی چین بنێرن، ئێمە لە هەوڵەکانمان بۆ ئاسایشی نیشتمانی یەکگرتووین، ئێمە پابەندی مانەوەی پێشڕەوی ئەمهریکاین لە داهاتوودا".
لهلایهكی دیكهوه ماو نینگ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، رایدهگهیهنێت، پێویستە ئەمهریکا ئەنجامدانی هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر جیهان رابگرێت.
ئاشکراشی دەکات، ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندی ئەمهریکا بەشێوەیەکی نهێنی سەرپەرشتی چەندین شۆڕشی لە جیهاندا کردووە.
ماو نینگ ههروهها گوتی: " بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندی ئەمهریکا، زانیاری هەواڵگری لەسەر حکومەتەکان، دامەزراوەکان، هاووڵاتیان و رێکخراوەکان کۆکردووەتەوە، هەروەها سەرپەرشتی کاری نهێنی لە دەرەوەی سنوورەکانی کردووە و بەڕێوەیانی بردوون، بە نهێنیش شۆڕشی ئاشتی و رەنگەکان لە چەندین وڵات کردووە، خزمەتگوزاری پەیوەندی و ئامێری پەیوەندی بۆ لایەنەکانی ناو ئاڵۆزییەکان دابینکردووە، بە بەردەوامیش چالاکی سیخووڕی هەبووە".
دهشڵێت: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت لە ئاستێکی بەرزی هۆشداری دابێت بەرامبەر ئەو هەنگاوانە، ژمارەی زۆری دۆسییەکان کە لە چین و وڵاتانی دیکەدا روویانداوە بەڵگەی هێرشە ئەلکیترۆنییەکانی ئەو دەزگایهن لە هەموو جیهان، پێویستە ئەمهریکا نیگەرانییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەجدی وەربگرێت و وەڵامی بۆیان هەبێت، هەروەها بەکارهێنانی چەکی ئەلیکترۆنی بۆ سیخووڕیکردن و هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر جیهان رابگرێت."