لە کەلار دەستڕێژی گوللـە لە ماڵێک کرا

K24 - کەلار:

درەنگانی شەوی 5/4ـی ئایاری 2023، لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار دەستڕێژی گوللـە لە ماڵێک کرا.

بە گوێرەی زانیارییەکان، خاوەنی ئەو ماڵەی دەستڕێژی گوللـەی لێکراوە کەسێکە بەناوی (کاروان رەشید سەمین)ـە.

هەر دوای رووداوی تەقەکردنەکە، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بەدواداچوون بۆ کامێراکانی نزیک ماڵەکە دەکەن.

کاروان رەشید، خێرخوازێکی دیاری قەزای کەلارە، هەرچەندە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری تەقەکان نەزانراوە.