پێشمه‌رگه په‌لامارێكی خۆكوژیی داعش پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه
K24 - زوممار:
دوای ئه‌وه‌ی چوار خۆكوژیی داعش له گوندی دبیشه‌ی میحوه‌ری زومار، به مه‌به‌ستی خۆته‌قاندنه‌وه، په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن، هێزی پێشمه‌رگه سێ له‌و خۆكوژانه ده‌كوژێت و یه‌كێكیشیان خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 پێی رایگه‌یاندین، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، 4 خۆكوژ هه‌وڵیاندا خۆیان بگه‌یه‌ننه سه‌نگه‌ره‌كانی و خۆیان به پێشمه‌رگه‌كاندا بته‌قێننه‌وه، به‌ڵام سێ له‌و خۆكوژانه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه كوژران و یه‌كێكیشیان دوای ئه‌وه‌ی رێگه‌ی ده‌ربازبوونی لێ‌گیرا، خۆی ته‌قانده‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له‌و په‌لاماره‌دا، هیچ زیانیكی گیانی به‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌كه‌وتووه.