ئایدن مه‌عروف: بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، پێویسته پارتی و یه‌كێتی ته‌وافقییان هه‌بێت
K24 - هەولێر:
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێكهاته‌كان و كورسی كۆتا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان دوو بابه‌تی گرنگن. ده‌شڵێت: "بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، پێویسته پارتی و یه‌كێتی ته‌وافقییان هه‌بێت".
ئایدن مه‌عروف وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، كورسی كۆتاكان بووه‌ته كێشه‌یه‌كی سیاسی له‌نێوان لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه نابێت بخرێته ناو ناكۆكییه سیاسییه‌كان.
ئه‌و وه‌زیره‌ی پێكهاته‌كان هه‌روه‌ها گوتی: "بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، پێویسته پارتی و یه‌كێتی ته‌وافقییان هه‌بێت، ئێمه نامانه‌وێت پێكهاته‌كان له‌م بابه‌ته‌دا لایه‌نگری بكه‌ن".
له‌باره‌ی ئه‌و سكاڵایه‌ی كه دژی كورسی كۆتاكاندا له دادگای فیدراڵی كراوه، ئایدن مه‌عروف روونیكرده‌وه، "ئه‌مه هه‌نگاوێكی هه‌ڵه‌یه" و هیچ ده‌ره‌نجامێكی نابێت، كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت بۆسه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه و ئایینه‌كان و هه‌روه‌ها هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداریشه.
ده‌شڵێت: سكاڵاكه بۆ دروستكردنی فشاره بۆسه‌ر پێكهاته‌كان و كۆتاكان، ده‌بێت رێز له ئیراده‌ی پێكهاته‌كان بگیرێت.